ناوم که یومه رس- ی نیک ڕه فتار – ه
له نه ورۆزی 1321 هه تاوی (1942 ز) ، له هه ورامانی لهۆن له دایک بووم .
شه ش ساڵ خوێندنی سه ره تائیم له " نه وسود " ته واو کرد.
خوێندنی ناوه ندی(دد بیرستان) و، دانشسه رای کشتوکاڵی- م ، له پاوه و، کرماشان خوێند و، وه ک فێرکار (مامۆستا) گه ڕامه وه پاوه و، بۆماوه ی 10 ساڵ له به شه جیا جیاکانی شاره سانی هه ورامانات (پاوه، نه و سود، جوانڕۆ ، روانسه ر، قۆبادی و، وه ڵه د به گی و، باواجانی)، له بواری په روه رده وبارهێناندا، سه رقاڵی خزمه تی فه رهه نگی بووم.
له ماوه ی ئه و ساڵانه یدا که له هه رێمی شاره ستانی هه وراماندا ، خوێندکار و فێرکاربووم ، زۆربه ی ده رفه ت و، کاتی پشوودانم بۆ لێکۆڵینه وه و ، وه ده ست هێنانی سه رچاوه ئه ده بیه کانی فه رهه نگ و،که ڵتوری کوردیی ؛ ته رخان کردوه؛ به تایبه ت کوردی گۆرانی که به راستی شایسته یه : به پێشه نگ و، زیره وان و، پارێزه ری زمانی نویشتاری کوردیی له -پێنووس بدرێ .
داخه که م به شێکی زۆر له و "جۆنگ" و" به یاز" وکه شکۆڵانه ی" کۆکراوه م که هه ندێکیان به راستی دانسقه و، زۆر گرنگ و به نرخ بوون ؛ له ساڵانی گیر و گرفت و ڕه موو ڕۆما ، فه وتان . هه ندێکیان خۆم ناچار بووم له ناویان به رم و، زۆریشیان دواتر (ئه مۆردادمانگی 1357هه)،پاش جه نگی پاوه ، له " نمایشگاه اسناد و مدارک تاریخی کردستان" له نه و سود – دا ، دانرابوون، فه وتان .
له ساڵی 1349هه(1960ز)له هه ورامان دوور خرامه وه و، نیشته جتی " تاران" کرام . له و ده رفه ته دا ، ئه و هه له م قۆسته وه و، خوێندنی باڵام به پله ی کارشناسی له بواری بازرگانی – دا ؛ ته واو کرد.
ساڵی 1354 هه(1975ز) گه ڕامه وه کرماشان و، و ه ک " فێرکاری فه ننی" له ئاماده گی بازرگانی و،هۆنه رستان- ی پێشه یی کچان ؛ ده ست به کار بووم.
پاش ساڵێک گوازرامه وه بۆ " کالجی بازرگانی و دانشسه رای ڕاهێنانی فێرکارانی ناوه ندی" .
پاش شۆڕشی هه نارده ی1979 ز ئێران ، له سه ر داخوازی خه ڵکی هه ورامانی لهۆن – به شی زادگام- پاش کۆتایی پشووی نه ورۆزی1358هه وه ک به ڕێوه به ری کاتیی په روه رده و، بارهێنانی هه رێم- ی نه وسود، گه ڕامه وه هه ورامانی لهۆن ؛ هه ڵبه ته گوتنه وه ی وانه کانم له هه ردوو کالجی بازرگانی و، مامۆستایان، له شاری کرماشان ، تا کۆتایی ساڵی خوێندن که نزیکه ی 2 مانگی مابوو؛ درێژه پێدا . ئه و رۆژانه له نه وسوده وه ئه چومه کرماشان و ، ئه گه ڕامه وه.
من له ڕاستیدا یه که مین که سی فه رهه نگیی ئێنقلابی بووم که له پارێزگای کرماشان- دا له سه ر داخوازی تۆماری خه ڵکی ناوچه ی زادگام ،کارێێکی تازه م پێ راسپێردرا بوو.
هه ر ئه و کاته بوو که ئاقای یونسی له سه رداوای خه ڵکی سنه ، کرا بوو به ئۆستانداری کوردستان و، ئاقای نه سیمی – ش بوو به رێوه به ری په روه رده و، بارهێنانی مه ریوان .
ئه م داخوازیه (ئۆتۆنۆمی) یه کێ له داواکاریه سه ره تائیه کانی خه ڵکی شار و،شارۆچکه و، لادێکانی کوردستان بوو. ئه مه خواستێکی دوور له خره د و،لۆژیک نییه . خوازیارانی ئۆتۆنۆمی هه ر ئه و شتانه یان ئه وێ که له قانوونی ئه ساسی (یاسای بنه ڕه تی 1906ز ئێراندا له ژێر ناوی " انجمنهای ایالتی و ولایتی " ) ئێراندا هاتوه ؛ به ڵام خراوه ته پشت گوێ . یان ئه وه ی له وڵاتانی فێدراڵدا له مێژه ئه زموونکراوه و، ئاکامێکی باشی لێوه شاوه ته وه.
ئه م چه مکه: که جۆرێک ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان دابین بکرێت ؛ له لایه ن کوردستانیه کانه وه به گشتی ، له ئێنقلابی57 چاوه ڕوان ئه کرا ؛ چونکه :
1- له یه کێ له نامه کانی خۆمه ینی – دا ؛ که بۆ ئاقای ئه حمه د- ی مۆفتی زاده ی نوسیبوو ؛ به ڕاشکاوی ئه وبڕیاره ی به گه لی کورد دابوو.
2- دواتریش كه ئاقای ئیبراهیم- ی یه زدی کرا به وه زیر ی ده ره وه، له په خشنامه یه کدا ؛ له سه ر ئه و به ڵێنه ی خۆمه ینی ، پێی داگرتبوو، و واده که ی دووپات کردبوویه وه .
من ئه وکاته ی که له " فه رمانگه ی په روه رده و بارهێنانی هه رێمی نه وسود " بووم ، ئه و په خشنامه یه م به ده ست گه ییشت و، خوێندمه وه.
کاتێ جه نگی پاوه(23- 28 مانگی ئه مۆردادی 1358هه) روویدا ، من له نه وسود بووم.
دیاره من به درێژائی ژیانم له جه نگوو ئاژاوه و، خشونه ت بێزار بوومو و، ئه و بیرو باوه ڕه م هه تا هه تاییه .
به محاڵه وه له ووتارێکی چاوه ڕوان نه کراوی ڕه سمیدا که له به شی هه واڵی کاتژمیر 7ی سه ر له به یانی ڕۆژی 28 مانگی 5 له رادیۆ کرماشانه وه له لایه ن ئاقای" سید جلیل سید زاده" به رێوه به ری گشتی په روه رده و بارهێنانی - پارێزگای کرماشانه وه، بڵاو کرایه وه ، ئاقای سه ید زاده به ناوو نیشانی ته واوه وه (= کیومرث نیک رفتار رئیس -ئاموزش و پرورش منطقه ای نوسود) ، منی تاوانباری سه ره کی دژ به ئێنقلاب ، پێناسه کرد .
ئه مه ش له قاموسی ئێنقالابی 57 ئێراندا، یانی ئێعدام(له سێداره دان).
دیاره منیش چاوه روانی ئاقای خه ڵخاڵی(قه سابی به ناو بانگم ) نه کرد و، به سنووری ده ستکردا تێپه ڕیم و، له گه ڵ هه زاران بنه ماڵه ی تری کۆردا، خۆم و بنه ماڵه م له خێوه تگه ی هه ڵه بجه دا گرته وه.
9 ساڵ له سلێمانی و، هه ڵه بجه و به غداد مامه وه و، له و ماوه یه دا، وه ک فێرکار و ، وه رگێڕ و، نووسه ر سه رقاڵی ژیان بووم. له هه مان کاتا له بواری توێژینه وه ی زمان وئه ده ب و، فه ر هه نگ و مێژووی کوردیدا بێوچان تێکۆشاوم.
دیوانی بێسارانی، یه که مین په رتووکی چاپ کراوه م بووکه بۆ یه که مجار له ساڵی 1982ز له سلێمانی به تیراژێکی 10 هه زار نۆسخه ییه وه چاپ و بڵاو کرایه وه. له رۆژی ئاگر به سی نێوان خۆمه ینی- صدام (1988ز) دا، له به ر مه ترسی رێک که وتنی نهێنی ؛ ئێراقمان به راو ئۆروپا نایه پشت سه ر. بۆ ماوه ی ساڵ و نیوێک له یۆنان ماینه وه تا وه ڵامی وه رگیرانمان له - که نه دا وه کوو په نا به ر گێڕایه وه .
له فێوریه ی 1990ز تا ئێستا(2008) ، له گه ڵ ئه ندامانی بنه ماڵه م ( ژن و 2 کوڕ و، کچێک )، له وڵاتی که نه دا ئه ژیم.
له ماوه ی ئه م 19 ساڵه ی را بوردوه دا ،له گه ڵ زۆربه ی ته له ڤیزیۆنه کۆردیه کان و چه ندین سایت و بڵاو کراوه ی کوردیدا ، هاوکاری نزیکم هه بوه و، ئێستاش هه ر به ر ده وامم. له پاڵی ئه و چالا کیانه شدا کاتی ئازادم له ماڵه وه بۆ توێژینه وه و، نووسین و لێکۆ ڵینه وه ی مێژوویی و زمانه وانی داناوه.
په رتوکه چاپ کراوه کانم
ئه مانه ی خواره وه ن:
1- دیوانی شێعری مامۆستا بیسارانی 1982 چاپی به غداد
2- خاڵبه ندی له نووسینی کوردی- دا ، 2005 سلێمانی
3- کۆلێسترۆڵ و، چاره سه ری نه خۆشیه کانی دڵ ، به پارێز(وه رگێڕله ئینگلیزیه وه ) 2007 سلێمانی
هه ندێ له به رهه مه کانم
که ئاماده ی چاپ – ن :
4- چوا رینه فه لسه فیه کانی خه یام ، به کوردی گۆرانی(هۆنراوه) + لێکدانه وه ی باری فه لسه فی ، به په خشانی سۆرانی
5- شانامه ی کوردی – شاکاری نه ته وایه تی (گۆرانی)
6- هه و رامان له ئاوێنه ی زه مانا (فارسی)
7- فریب بزرگ (فارسی)
8- دیوانی هۆنراوه ی خۆم) + سروودی ئازادی (گۆرانی ، سۆرانی ،فارسی)
9- یادها و، یادواره ها (فارسی)
10- گه نجینه ی هه ستیارانی کورد (سۆرانی – گۆرانی)
11- جنگ پاوه (فارسی)
که یومه رس نیک ڕه فتار
که نه دا 2008


